دەربارە

دكتۆر عەبدولواحید:

ناو: عەبدولواحید موحەممەد صاڵح.
لەدایكبووی: ساڵی (1393 كۆچی) بەرامبەر بە (1973 زاینی) لە شاری سلێمانی.
خوێندن: خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو كردووەو ئاستی پلە یەكەمەكانی قۆناغی شەشەمی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوەو لەلایەن حكومەتی ئیتاڵیەوە بانگهێشت كراوە بۆ خوێندن بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەو وڵاتە، بەڵام بە هۆی بەربەستی سیاسی ناوخۆی هەرێمەوە رێگە نەدرا بچێت بە دەم بانگهێشتەكەوەو كەسی دیكە خرایە شوێنەكەی.
خوێندنی زانكۆیی لە زانكۆی صەلاحەدین لە هەولێر لە ساڵی (1998ز) تەواو كردووە.
بڕوانامەی دكتۆرای لە بواری پزیشكی بە پلەی (الشرف الاولی) لە زانكۆی خەرتووم لە سوودان  (ساڵی 2005ز) بەدەستهێناوە.
لە بواری بانگەوازكردن بۆ ئایینی ئیسلامدا كار و چالاكی زۆری هەیە و بە سەدان كۆڕ  و وانەو دەیان كتێب و نووسین و ماڵپەر و پەیجی كۆمەڵایەتی خزمەتی كردووە، لە دیارترینیان:
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (دڵ)
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (بیروباوەڕ)
(بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم)
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (كۆرپەلەزانی)
زنجیرە وانەی ڤیدیۆیی (ژیانی پێغەمبەر مووسا)
كتێبی (بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم) كە لە چەند بەرگێك پێكدێت.
كتێبی (دڵی مرۆڤ)
سۆشیال میدیای بانگخواز دكتۆر عەبدولواحید:
(https://goo.gl/9PSn2E ) (ئینستیگرام)
(https:// https://goo.gl/KHKHWi) (تیلیگرام)
(httpshttps://goo.gl/9AxXz7) (فەیسبوك)
(https://goo.gl/YGjftk ) (تویتەر)
(https://goo.gl/94Rr11 ) (یوتیوب)
(https://goo.gl/zYUuov ) (گووگڵ پلەس)
(https://scholar.google.com/citations?user=U8XZfrsAAAAJ&hl=en ) (گووگڵ سكولەر)
ئەندامی دامەزێنەری (ئینستتیوتی بانگخوازانی كوردستان) و سەرپەرشتیاری گشتی بەشی گەنجانی ئینستتیوتە.

بەرهەم‌و چالاكیە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید:

گرنگترین چالاكی و بەرهەمە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید لەم بوارانەدا خۆیان دەبیننەوە:
كۆڕەكان: لە ساڵی 1992 ی زاینیەوە سەرقاڵی كاری بانگەوازیەو لە چەند بواری جیاجیادا بە سەدان كۆڕی بانگەوازی لە كاتی جیاجیا و لە شوێنە جیاوازەكانی كوردستاندا ساز كردووە، تا ئێستاش زیاتر لە 150 كۆڕی تۆماركراوی ڤیدیۆیی بڵاوكراونەتەوە.
وانەكان: بە زنجیرەی جیاجیا لەسەر چەند بابەتێكی جیاواز زنجیرە وانەی تایبەتی پێشكەش كردووە، لەوانە لە بواری بیروباوەڕ و پزیشكی و زانستی و ئیعجازیدا، لە دیارترینیان بریتیە لە (بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كە زیاتر لە 150 وانەی لەخۆگرتووەو بە شێوەی دەنگی و رەنگی و نووسراو تۆمار كراوە.
نووسینەكان: بە شێوەی نووسینی كورت لە ماڵپەر و پەیجی تایبەتی خۆی، یان بە شێوەی كتێب و نامیلكە، دەیان بەرهەمی نووسراوی هەیە كە خۆیان لە هەزاران لاپەڕەدا دەبیننەوەو بەردەوام لە زیادبوون و پێداچوونەوەو بڵاوكردنەوەدان.
تۆمارە دەنگیەكان: هەریەك لەو بەرهەمانەی پێشووتر كە باسكراون، بە شێوەی دەنگیش تۆمار كراون و بڵاوكراونەتەوە، ئەمە وێڕای دەیان بەرهەمی تری دەنگی.
خاوەنی ماڵپەر و پەیجە كۆمەڵایەتیەكانی دكتۆر عەبدولواحیدە كە سەدان هەزار كەس سەردانیان دەكەن.

بەرهەم و چالاكیە پزیشكیەكانی دكتۆر عەبدولواحید:

بڕوانامەی رێزلێنانی (Mac Gowan) لە زانكۆی ( Royal College of Surgeone) پێ بەخشراوە، ئەو بڕوانامەش ساڵانە لە جیهاندا بە حەڤدە كەس دەبەخشرێت.
لە بەشی (تیماری گشتی) كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی مامۆستای وانەبێژە.
ئەندامی سەندیكای پزیشكانی هەرێمی كوردستانە.
خاوەنی دەیان لێكۆڵینەوەو داهێنانی نوێی پزیشكیە كە لە ئاستی جیهانیدا دەنگدانەوەی بەرچاویان هەبووەو لەلایەن پسپۆڕانی گەورەی پزیشكیەوە رەزامەندییان لەسەر دراوە، لێكۆڵینەوە پزیشكیەكانی دكتۆر عەبدولواحید لە پەڕەی تایبەتی لە گووگڵ سكۆلەردا بڵاوكراونەتەوە.
(https://scholar.google.com/citations?user=U8XZfrsAAAAJ&hl=en ) (گووگڵ سكولەر)

ماڵپەری دكتۆر عەبدولواحید:

ئامانج لێی بوونی ماڵپەرێكی رەسمیە كە زمانحاڵی دكتۆر عەبدولواحید بێت، هەروەها ببێتە پێگەیەك بۆ كۆكردنەوەو خستنەڕووی بەرهەمە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید. (http://drabdulwahid.com/)

دیارترین بەشەكانی بوارە بانگەوازیەكە بریتین لە:
كورتەوتار: تیایدا گوڵبژێرێك لە وتەو كۆڕە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید بە شێوەی ڤیدیۆیی خراونەتەڕوو و دەرفەتی ئەوەش رەخسێنراوە بە شێوەی (پی دی ئێف) پوختەیەكی لە بارەوە داببەزێنرێت.
دەنگ: لێرەشدا كۆڕ و وانە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید بە شێوەی دەنگی خراونەتەڕوو و دەرفەتی ئەوەش رەخسێنراوە بە شێوەی (پی دی ئێف) پوختەیەكی لە بارەوە داببەزێنرێت.
ڤیدیۆ: تیایدا كۆڕ و وانە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید بە شێوەی ڤیدیۆیی خراونەتەڕوو و دەرفەتی ئەوەش رەخسێنراوە بە شێوەی (پی دی ئێف) پوختەیەكی لە بارەوە داببەزێنرێت.
راوێژی پزیشكی شەرعی: گرنگترین ئەو پرسیار و راوێژە پزیشكیانەی بواری ئایینی لای خوێنەران و میوانانی ماڵپەر هەیە، دەخرێنە بەردەست لیژنەیەكی تایبەت و وەڵامەكانیان بڵاو دەكرێنەوە.
وەڵامی گومانەكان: تیایدا وەڵامی چەندین گومان دراوەتەوە كە بەرامبەر بە ئیسلام و موسڵمانان بازاڕگەرمییان بۆ دەكرێت، هاوكات دەرفەت دراوە بە (گرووپی دیدات) هەتا لێرەدا بەرهەمی خۆیان لەم بوارەدا بڵاوبكەنەوە.
بابەتی نووسراو: تیایدا نووسینە بانگەوازیەكانی دكتۆر عەبدولواحید بڵاوكراونەتەوە.