نەخۆشی ڕژێنی پاریزاد (غوددە)بەو چەشنەی لە وڵاتی خۆماندا باوە دوو جۆرە: هەندێكیان نەخۆشی ڕژێنی پەریزادی سامە،ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە، ئەگەر چارەسەری پێشوەختیان بۆ نەكرابێت، زۆربەی كات ئەم كەسانە برسی ئەبن و دڵیانپەلەپەل لێ ئەدات و بێتاقەت ئەبن، ئەگەر برسێتی زۆری بۆ هێنان، یان تەواو بێهێز بوون، یان هەوکردنی ڕژێنەکەیان زۆر بوو،ئەتوانن ڕۆژووەكەیان بشكێنن. بەڵام ئەوانەی بە شێوەیەكی ئاسایی چارەسەرەكانیان بەكاردێنن و حەبی خاوكردنەوەیدڵیشیان هەیە، ئەمانە ئەتوانن بە شێوەیەكی ئاسایی ڕۆژووەكەیان بگرن، وهەركات لە حاڵەتی ئاسایی دەرچوو ئینجا پەنا ببەنەبەر ڕۆژوو شكاندن. ئەو كەسانەش كە سستی ڕژێنی پەریزادیان هەیە، حەبی تایبەت بەكاردێنن، وە هیچ كێشەیەكیان بۆدروست نابێت و وەك كەسێكی ئاسایی دەتوانن بەڕۆژوو بن.