توێژینەوەی زانستی

Injection of combined seclerosing agent and herbal product may replace surgical management of pilonidal sinus disease


توێژینەوەیەک کە لەلایەن پ. ی. د. عبدالواحید محمد صاڵح ئەنجامدراوە، باس لە بەکارهێنانی تێکەڵەی ماددەی ڕەقکەر (Combined Sclerosing agent) و بەرهەمە ڕووەکییەکان دەکات وەک جێگرەوەی نەشتەرگەری ناسۆری کلێنچە.
توێژینەوەکە  لەسەر(٢٠٣) دووسەد و سێ نەخۆش ئەنجامدرابوو، کە (٧٧.٤٪) ڕەگەزی نێر بوون، و (٢٢.٦٪) ڕەگەزی مێ بوون، کە (٧٠٪) تەنها یەکجار تێکەڵەکەیان وەرگرتووە، (٢٠٪) دووجار و (١٠٪) سێ جار وەریانگرتووە، وە (٨٧.٦٩٪) بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە لە ناسۆری کلێنچە.

تاکە کاریگەری لاوەکی ماددەکەش تەنها ئازاربووە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەوامبووە، یان بە بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن لە ماوەیەکی کەمتردا نەماوە، وە لایەنە باشەکەشی ئەوەیە کە خەرجی و تەکنیکێکی زۆر کەمتری دەوێت بە بەراورد بە نەشتەرگەری.







:لینکی توێژینەوە

https://www.pilonidal.com.au/ojs/ojs-3.1.0-1/index.php/PSJ/article/view/30