پەیپەرێکی زانستی بە بەبەشداری پ.ی.د. عبدلواحید محمد صاڵح، دەربارەی (کەوانەی لانگەری ژێرباڵ؛ وەک دەستنیشانکردنێکی هەڵە و بەربەستێکی چاوەڕواننەکراو بۆ نەشتەرگەرەکان) بڵاوکرایەوە.
ئەم توێژینەوەیە بۆ گفتوگۆ و باسکردنی کەوانەی لانگەری ژێرباڵ بوو بە پشتبەستن بە کەیسێک کە خانمێکی (٤٨) چل و هەشت ساڵ بوو، کە لەسەر مەمکی ڕاستی بارستەیەکی ٣×٢.٥ سم هەبوو، لە بەشی سەرەوەی مەمکیدا بۆ ماوەی (٦) شەش مانگ، وە هەروەها سەلمێنرابوو کە بارستەکە شێرپەنجەییە، لە کاتی بڕینی بارستەکە و لیمفە گرێکاندا تێبینی بوونی ماسولکەیەک کرا کە بە ژێر باڵدا تێپەڕیبوو، بەسەر بۆڕییە خوێنەکانی ژێرباڵدا ڕۆشتبوو. هەرچەندە کەوانەی لانگەری ژێرباڵ بە دەگمەن بوونی هەیە بەڵام پێویستە هەموو دکتۆر و نەشتەرگەرەکان پێی ئاشنابن.
: لینکی توێژینەوه
https://www.researchgate.net/profile/Ayad-Mohammed/publication/328917149_Langar's_axillary_arch_a_misguiding_finding_to_the_physicians_and_unexpected_barrier_to_the_surgeons/links/5c82177492851c695060ac45/Langars-axillary-arch-a-misguiding-finding-to-the-physicians-and-unexpected-barrier-to-the-surgeons.pdf