بەبەشداری پ.ی.د. عبدلواحید محمد صاڵح ڕاپۆرتێکی زانستی لەسەر ناسۆری هەوکردوو لە بەشی خوارەوەی هەردوو مەمک بڵاوکرایەوە.
ڕاپۆرتەکە لەسەر کەیسێک نوسرابوو کە خانمێکی (٢٥) بیست و پێنج ساڵ بوو، کە ئازار و دەردراوی هەبوو لە دوو گیرفانەوە کە لە بەشی خوارەوەی هەردوو مەمک بۆی دروستببوو بۆ ماوەی دوو ساڵ، کە پشکنینی بۆ کرا، دەرکەوت کە ناسۆری هەوکردووی لە بەشی خوارەوەی هەردوو مەمکدا هەیە، کە پێشتر هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر کەیسێکی هاوشێوە نەبووە، وە وەکو ناسۆری سەر مەمکیش هۆکارەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ قەڵەوی و گەورەیی مەمک و لەبەرکردنی جلی ژێرەوەی تەسک، وە بێگومان چارەسەرەکەشی تەنها نەشتەرگەرییە، بە بەنجی گشتی.
: لینکی توێژینەوە
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2210261220300122#!