توێژینەوەی زانستی

Hyperfunctioning papillary thyroid carcinoma: A case report with literature review


ھەرچەندە ڕژێنی پەریزادی چالاک (hyperthyroid) ھیچکاتێک بەیەکێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی  ڕژێنی پەریزاد ھەژمار نەکراوە و بە ھۆکارێکی زۆر لاواز دانراوە بە ڕێژەی (%1.5)، بەڵام لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە یەکێک لە نەخۆشەکان کە بە نیشانەکانی ڕژێنی پەریزادی چالاک سەردانی دکتۆری کردووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە شێرپەنجەی جۆری مەمیلەیی(papillary) ھەیە، کە زۆربەی کاتەکان ھەبوونی گرێ لە ڕژێنەکەدا لەگەڵ بوونی ڕژێنی پەریزادی چالاک ئەگەری پیسبوونی گرێکە کەم دەکاتەوە. وادەدەنرێت کە ھۆکاری ئەمە بۆ بازدانی جینەکان بگەڕێتەوە لە وەرگرەکانی سەرڕژێنەکە  (TSH receptor mutation)، چارەسەری چارەخوازکرا بەلابردنی تەواوی ڕژێنەکە، شایەنی باسە کە شێرپەنجەکە نەگواسترابووەوە بۆ لیمفەگرێیەکان و چارەخوازەکە چارەسەر کرا.





: لینکی توێژینەوە



https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2210261216302930