توێژینەوەی زانستی

Chronic anal fissures: Open lateral internal sphincterotomy result; a case series study


تیمێکی زانستی بە بەشداریکردنی بەڕێز دکتۆر عەبدولواحید ھەستان بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەرییەکانی نەشتەرگەری بۆ قڵیشی کۆم.
قڵیشی کۆم (anal fissure) کە بە یەکێک لە باوترین کێشەکان دادەنرێت بەتایبەت لە تەمەنی گەنجیدا، بریتییە لە برینێک کە لە ڕێڕەوی کۆمدا دروستدەبێت بەھۆی بەردەوامی فشارێکی زۆر (قەبزی)، یاخود زۆر جار لەگەڵ نەخۆشی دیکەدا دەردەکەوێت وەک (crohn disease)، ئەم برینە لەزۆربەی کەسەکان بۆ ماوەی (٨) هەشت ھەفتە دەمێنێتەوە دواتر چاک دەبێتەوە، بەڵام ھەندێک جار چاک نابێتەوە و دەبێتە نەخۆشییەکی درێژخایەن، کە لە باوترین نیشانەکانی هەبوونی ئازارێکی زۆرە لەکاتی پیسایی کردن. لە توێژینەوەیەک کە بە بەشداری دکتۆرعەبدولواحید ئەنجام دراوە لە نێوان ساڵانی (٢٠١٠-٢٠١٤) کە لەسەر(١٩٠)سەد و نەوەد نەخۆش ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە ئەنجامدانی نەشتەرگەری (sphierectomy) بۆ ئەو جۆرانەی درێژخایەنن کاریگەرییەکی زۆرباش بەجێدەھێڵێت، (٩٨٪) ی نەخۆشەکان بەتەواوی باشبوون، وە تەنھا (٣)سێ کەس کە دەکاتە (١٪) نەخۆشییەکە دووبارە تێیاندا دەرکەوتەوە، ئەم نەشتەرگەرییە ھەڵدەستێت بە لابردنی ماسولکەی دەرچەی کۆم کە وادەکات برینەکە خوێنی باشی بۆ بڕوات.





: لینکی توێژینەوە



https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S204908011730033X