پەیپەرێکی زانستی بە بەشداری بەڕێز دکتۆر عەبدولواحید ھەستا بە دیاریکردنی
حاڵەتێکی دەگمەن لەگرێی مەمک (desmoid fibromitosis of breast).
جۆری ئەم گرێیە گرێیەکی زۆر دەگمەنە بە شێوەیەک تەنھا بە ڕێژەی (٠,٢٪) دەردەکەوێت لە ژناندا، وە جۆری ئەم گرێیە بڵاونابێتەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە تەنھا لە مەمکدا دەمێنێتەوە، بەڵام گرێیەکی پیسە(malignant)، وە لەدوای لابردنی ئەگەری دووبارە دروستبوونەوەی ھەیە، ھەرچەندە تا ئێستا ھۆکارەکانی نەزانراوە، بەڵام دیارترین ئەو ھۆکارانەی پێشبینی دەکرێن ئەوانەن: ھەبوونی پێشینەی خێزانی، کاریگەری ھۆڕمۆنەکان، بەکارھێنانی دەرمانەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی. دیاریکردنی ئەم حالەتە لە ژنێکی(٥٩)پەنجا و نۆ ساڵدا بابەتی بلاوکراوەکەیە، کە پێشینەی بەکارھێنانی دەرمانی ڕێگری لە دووگیانی هەیە.
: لینکی توێژینەوە
https://doi.org/10.1016/j.ijscr.2021.106363