توێژینەوەی زانستی

Drain versus non drain in thyroid surgery


بڵاوکراوەیەکی زانستی سەبارەت بە ھەبوونی کاریگەری دانانی تیوب(سۆندە) لەدوای نەشتەرگی ڕژێنی پەریزاد
ئەم بڵاوکراوەیە لەگۆڤاری (kurdistan journal of applied research) بڵاوکراوەتەوە.
دانانی تیوب(سۆندە) لەدوای نەشتەرگی ڕژێنی پەریزاد بۆ ڕێگریکردنە لە خوێن بەربوون، ئامانج لە دانانی ئەوەیە لە ئەگەری دروستبوونی ھەر خوێنبەربوونێکدا ئەم تیوبە خوێنەکە بەتاڵ بکاتە دەرەوە، ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بۆ زانینی کاریگەری ئەم تیوبەیە، کە تێیدا توێژینەوە لەسەر (١٠٢)سەد و دوو کەس ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی کە تیوبەکەیان بۆ دانراوە (٤٨)چل و هەشت کەس بوون، وە ئەوانەی بۆیان دانەنراوە (٥٤)پەنجا و چوار کەس بوون، لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەوانەی تیوبەکەیان بۆ دانراوە ماوەیەکی زۆرتر لەنەخۆشخانە ماونەتەوە، وە زۆرتر توشی ھەوکردن بوون، وە ڕێژەیەکی زۆرتر لە دەرمانە ئازارشکێنەکانیان بەکارھێناوە. بۆیە دەرکەوت کە دانانی ھیچ کاریگەرییەکی نییە و باشتر وایە نەشتەرگەرەکە ڕێگای تر بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە خوێن بەربوون (hemostatic principal)، ئەم بابەتە لە جیھاندا مشتومڕێکی زۆری لەسەرە.





 لینکی توێژینەوە:



http://www.spu.edu.iq/kjar/index.php/kjar/article/view/23