بڵاوکراوەیەکی زانستی بەسەرپەرشتی دکتۆر عەبدولواحید دەربارەی ھەبوونی گرێیەکی دەگمەنی مەمک، گرێی موویی(inter mammary pilonidal sinus)
جۆری ئەم گرێیە کە بە ھەبوونی موو تێیدا جیادەکرێتەوە، گرێیەکی زۆر دەگمەنە، لەناوچەی پشتەوەی سمت زۆرتر باوە. لەم بڵاوکراوەیەدا باس لە ھۆکارەکانی کراوە، کە دیارترینیان کێشی زیادی لەشە. لە (٥)پێنج نەخۆشخانەی گەورەی کوردستان داتاکان کۆکراونەتەوە، ڕێژەیەکی زۆر کەم لەم جۆرە گرێیە بەدی کراوە، کە تەنھا (١١) یازدە حاڵەت بووە، ئەوانیش تەمەنیان لەنێوان (١٣—٢٨) ساڵدا بووە، لە کۆتاییدا تەنھا (٣) دانەیان گرێیەکەیان لەم جۆرە گرێیە بووە، ئەوانی تر جۆری گرێی چەوری دەرچووە.
لینکی توێژینەوە:
https://www.pilonidal.com.au/ojs/ojs-3.1.0-1/index.php/PSJ/article/view/25