توێژینەوەیەکی زانستی بەسەرپەرشتی دکتۆر عبدلواحید دەربارەی ڕێژەی دروستبوونی ڕژێنی پەریزادی تەمبەڵ لەدوای لابردنی بەشێکی ڕژێنی پەریزاد و مانەوەی بەشێکی دیکە (isthmus lob).
ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری (journal of international medical research) بڵاوکراوەتەوە.
لەم توێژینەوەیەدا کە لەسەر (١٦٦)سەد و شەست و شەش کەس ئەنجامدراوە کە نەشتەرگەری لابردنی ڕژێنی پەریزادیان بۆ ئەنجامدراوە، کە تەمەنیان لە نێوان (١٧—٧٧) ساڵدا بووە، لەپاش دوو ساڵ بینینەوە (١٦٥)یان ڕژێنی پەریزادێکی ئاسایی و بێ کێشەیان ھەبووە، لە کاتێکدا تەنھا (١) لەمان توشی ڕژێنی پەریزادی تەمبەڵ بووە، لەئەنجامدا دەرکەوتووە کە لابردنی ڕژێنی پەریزاد بە ھێشتنەوەی پارچەیەکی دیکە (isthmus) ئەگەری توشبوونی بە ڕژێنی پەریزادی تەمبەڵ زۆر کەمە، وە ڕێژەکەی تەنھا ناگاتە (١٪)یش، ئەمە لەکاتێکدا ئەگەری توشبوون بە ڕژێنی پەریزادی تەمبەڵ لەدوای نەشەتەرگەری ڕژێنی پەریزاد و لابردنی (isthmus ) ڕێژەکەی (٤٥٪)ە.
لینکی توێژینەوە:
https://journals.sagepub.com/doi/abs/10.1177/0300060518781228