بە بەشداری پ.ی.د.عبدلواحید محمد صاڵح ڕاپۆرتێکی زانستی بڵاوکرایەوە لەسەر لیمفە ئاوسێی نا هۆجکینیی، کە وەک خوێنمەیینی خوێنهێنەرە قووڵەکان دەردەکەوێت.
ئامانجی ئەم ڕاپۆرتە بۆ باسکردنی لیمفەئاوسێ بوو کە وەک خوێنمەیینی خوێنهەێنەرە قووڵەکان دەردەکەوێ، ڕاپۆرتەکەش لەسەر کەیسێک نووسرابوو کە نەخۆشێکی(١٩) نۆزدە ساڵ بوو لە ڕەگەزی نێر، کە ئاوسانی پەلی خوارەوەی لای ڕاستی بۆ ماوەی دووهەفتە هەبوو، وە پشکنینی جەستەیی و خوێن و سۆناری بۆ کرابوو، وە دەرکەوتبوو کە خوێنمەیینی خوێنهێنەرە قووڵەکانی لە خوێنهێنەری ڕانی هاوبەش( common femoral vein) هەیە، پشکنینی شانەهەڵگریی و نەخۆشی زانیش هەبوونی لیمفە ئاوسێی نا هۆجکینیی سەلماندبوو، لە دەرئەنجامیشدا پزیشکەکان باسیان لەوە کردبوو کە پێویستە زۆر بە وردی چاودێری ئەو نەخۆشانە بکرێت کە خوێنمەیینی خوێنهێنەرە قووڵەکانی هۆکار نادیاریان هەیە، بێ گوێدانە تەمەنی نەخۆشەکان چونکە مەترسی شێرپەنجەییبوونی حاڵەتەکەیان بەرزە.
لینکی توێژینەوە:
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2210261220303060