بە بەشداری پ.ی.د.عبدلواحید محمد صاڵح ڕاپۆرتێکی زانستی بڵاوکرایەوە
بە بەشداری پ.ی.د.عبدلواحید محمد صاڵح ڕاپۆرتێکی زانستی بڵاوکرایەوە، کە لەسەر ئافرەتێکی تەمەن (٣٤) سی و چوارساڵ نوسرابوو، کە پێشتر مەمکی چەپی بڕدرابۆوە، بە وەرگرتنی بەشێک لە مەمکی ڕاستی، کە کرا بە دوو بەشەوە بۆ ئەو مەبەستە، وە لە ماوەی (١٠) دە ڕۆژدا بەتەواوی هەست بە زیندوویی بە شە وەرگیراوەکە کرا، کە ئەمەش دەرخەری سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە بوو. ئەنجامدانی بونیادنانەوەی مەمک بۆ ئەو نەخۆشانەی بڕینەوەی مەمکیان بۆکراوە بۆ هاوکاریکردنیانە لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتییەوە.
لینکی توێژینەوە :
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/S2210261220304788