ڕاوێژی پزیشکی شەرعی

ئەو كەسانەی تووشی هەوكردنی جگەر دەبن، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟


ئەو کەسانەی تووشی ھەوکردنی جگەر دەبن و حاڵەتەکە لەسەریان توندە، دەتوانن ڕۆژووەکەیان بشکێنن، ھەروەھا ئەوانەی تووشی پەککەوتنی جگەر دەبن و ئاو لە لەشیاندا کۆدەبێتەوە، ئەم کەسانەش دەتوانن ڕۆژووەکەیان بشکێنن، جگە لەم حاڵەتانە چاکترین شت بۆ جگەر بریتییە لە ڕۆژووگرتن، چونکە حەسانەوەیەکی زۆر دەدات بە جگەر.