ڕاوێژی پزیشکی شەرعی

ئەو كەسانەی فتقی گەدەیان هەیە، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟


ئەو كەسانەی دەرپەڕیوی (فتق)ی گەدەیان هەیە، یەكێك لە باشترین چارەسەرەكان بۆ نەخۆشییەكەیان بریتییە لە ڕۆژووگرتن، چونكە ئەم حاڵەتە لە كاتێكدا دروستدەبێت كە مرۆڤەكان زۆر دەخۆن، بەو هۆیەوە فشاری گەدە دەچێتە سەر سوورێنچك و زۆر جار بەشێكی گەدە دەچێتە ناو سییەكانەوە، جا باشترین چارەسەر بۆ ئەو حاڵەتە بریتییە لە كەمخواردن، كە ئەمەش بە جوانی لە ڕۆژووگرتندا رەنگ دەداتەوە.