ڕاوێژی پزیشکی شەرعی

ئەو كەسانەی تووشی سكچوون دەبن، ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟


ئەو كەسانەی تووشی سكچوونێكی توند دەبن و لە ڕێی كۆمەوە یان لە ڕێی ڕشانەوەوە شلەمەنی و خوێیەكی زۆر لەدەست دەدەن و تووشی وشك بوونەوە دەبن، بە ناچاری دەبێت ڕۆژووەكەیان بشكێنن و نابێت بەڕۆژووبن، مەگەر ئەو كەسانەی سكچوونەكەیان سووك بێت، ئەمانە دەتوانن بەڕۆژووبن، بەڵام ئەگەر سكچوونەكەیان زیاد بكات باشتر وایە ڕۆژووەكەیان بشكێنن.