ئەو نەخۆشانەی تووشی كێشەی گەدە بوون، وەك ئەو كەسانەی قورحە(برینی گەدە)یان هەیە، ئەگەر قورحەكەیان سەخت و قورس بوو، بە شێوەیەک ئازارەكەیان بگاتە ئاستێ لە خەو بێداریان بكاتەوە، یان قورحەكەیان بە شێوەیەک بێت كە نەتوانن بێ حەب بمێننەوە، یان ئەگەری خوێنبەربوون بێتە ڕێیان و ترسی ئەوەیان هەبێت تووشی حاڵەتی لەم شێوەیە بن، لەم حاڵەتانەدا ئەم نەخۆشانە دەتوانن بەڕۆژوو نەبن، بەڵام هەركات بارودۆخیان ئاسایی بوویەوە، باشتر وایە بەڕۆژووبن، چونكە ڕۆژوو چارەسەرێكی باشە بۆ گەدە.