ئەو كەسانەی تووشی جەڵدەی دڵ بوون، ئەگەر جەڵدەكەیان لە حاڵەتی شەش هەفتەی یەكەمدا نەبوو، وە ببوو بە حاڵەتێكی لەبیركراو، ئەوا زۆر ئاسایی دەتوانێت ڕۆژووەكەی بگرێت، بەڵام ئەگەر لە ماوەی شەش هەفتەی یەكەمدا بوو، باشتر وایە بەڕۆژوو نەبێت، وە ئاو و شلەمەنی زۆر بخواتەوە و چارەسەرەكانی بە جوانی وەربگرێت.