ئەو نەخۆشانەی نەخۆشی دڵ سستییان هەیە، ئەگەر دڵ سستییەكەیان زۆر قورس نەبوو، تووشی هەناسە توندی و كۆبوونەوەی ئاوی ناو سییەكان و قاچ ئاوسانی نەكرد، ئەوا بەڕۆژووبوون ئەركێكی زۆر لە كۆڵی دڵ ئەكاتەوە، بەڵام ئەگەر كەسەكە پێویستی بە خواردنی ئەو حەبە بوو كە وای لێ بكات میز بكات، یان پێویستی بەوە بوو لە نەخۆشخانە بكەوێت، یان پێویستی بەوە بوو چارەسەرێكی كتوپڕی سستی دڵی بۆ بكرێت، لەم كاتانەدا نەخۆشەكە بە ناچاری دەبێت ڕۆژووەكەی بشكێنێت.