ڕاوێژی پزیشکی شەرعی

ئەوانەی نەخۆشی زەختیان هەیە ئەتوانن بەڕۆژوو نەبن؟


یەكێك لەو كێشانەی مرۆڤ لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا تووشی دەبێت، بریتییە لە نەخۆشی زەخت كە بەهۆی ڕەقبوونی بۆڕییەكانی خوێنەوە، یان بەهۆی فشار لەسەر بۆڕییەكانی خوێنەوە ڕوودەدات و كەسەكە زەختی بەرز دەبێتەوە، مرۆڤیش كە بەڕۆژوو بوو هەم ئاو كەم دەخواتەوە و هەم خوێ كەم دەخوات، هەم زەختیش لەسەر بۆڕییەكانی خوێن كەم دەبێتەوە، هەروەها لێدانی دڵی ڕۆژووەوان خاو دەبێتەوە بۆ(٦٠) شەست، ئەمەش ئەركێكی زۆر لە كۆڵی دڵ ئەكاتەوە، بۆیە بۆ كەسانێ بەهۆی ڕەقبوون و چەورییەوە بۆڕییەكانی خوێنیان تووشی زەخت بوون، باشترین چارەسەر بۆیان بریتییە لە بەڕۆژووبوون. ئەو كەسانەی حەبیان هەیە، حەبەكەیان یەك دانە یان دوو دانەیە، دەتوانن لە پارشێوان و كاتی بەربانگ كردنەوەدا حەبەكەیان بخۆن و ڕۆژووەكەیان بگرن. بەڵام ئەگەر كەسێك زەختەکەی ناجێگر بوو و بەرز و نزمی دەكرد، ئەوكات ئەتوانێت ڕۆژووەكەی بشكێنێت.