حەوت دەنكە خورما
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (من تصبح بسبع تمرات عجوة، لم يضره ذلك اليوم سم ولا سحر)،[1] (هەر كەس بە حەوت دەنكە خورمای عەجوە بەیانی بكاتەوە، ئەو ڕۆژە ژەهر و جادوو زیانی پێ ناگەیەنێت).
لەم فەرموودەی پێغەمبەری خوادا (صلی الله علیە وسلم) هەم كاتی خواردن، هەم جۆری خواردنەكە، هەم كوالیتی خواردنەكە، هەم ڕێژەی خواردنەكە، هەم سوودی خواردنەكە و ماوەی كاریگەری و مانەوەی سوودەكەشی بە وردی باسكراوە، كاتەكەی بەیانییانە، جۆرەكەشی بە خورما دیاری كردووە، كوالیتیەكەی بە خورمای عەجوە دیاری كردووە كە زانایان ڕایان وایە خورمای دیكەش بەو باشیە هەمان حوكمی هەیە، ڕێژەی خواردنەكەشی بە حەوت دەنكە خورما دیاری كردووە، سوودەكەشی باسكردووە كە لە ژەهر و جادوو دەتپارێزێت، ماوەی كارایی و مانەوەی سوودەكەشی دیاریكردووە كە یەك رۆژە.
حەوت دەنك خورما (٨٠٠) كالۆری تێدایە، واتە خواردنی یەك ژەم، واتە كارمەندێك پێش چوونی بۆ دەوام، تەنها حەوت خورما بخوات، دەتوانێت بێ هیچ كێشەیەك هەتا دەمەو عەسر ئیشەكانی بەڕێ بكات و وزەی پێویستی هەبێت. بە گشتی ئیسلام زیاتر جەختی لەو خواردنانە كردۆتەوە كە وزەیەكی زۆر دەبەخشن و ماددەی كاربۆهیدراتین، ئەمە دەبێتە قەرەبوو بۆ چەوری و بەشەكانی پڕۆتین و ڤیتامینەكاتی تر، خواردنێ گەدەت ئازار نادات، خواردنی ئاسنە، وزەیەكی زۆرت پێ دەبەخشێت، سیستمی بەرگری لەشیشت بەهێز دەكات.
[1] - صحيح البخاري، الرقم 5450، صحيح مسلم، الرقم 3907.
|