ئەو كەسانەی تووشی سیلی درێژخایەن دەبن، ئەگەر حاڵەتەكەیان كتوپڕ نەبێت و باری تەندروستییان سەخت نەبێت و جەستەیان لاواز و بێهێز نەبووبێت، ئەم جۆرە نەخۆشانە ئەتوانن بە ڕۆژوو بن و كێشەیان بۆ دروست نابێت، بە مەرجێك نەخۆشەكە بەدخۆراكی نەبێت، بەڵام ئەگەر بەدخۆراك بوو، نابێت بە ڕۆژوو بێت، هەروەها ئەگەر بەكارهێنانی چارەسەرەكانی وای خواست بە ڕۆژیش بیانخوات، دەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت.