ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە، ڕۆژووگرتن بۆیان نەوەك كێشەیان بۆ دروست ناكات، بەڵكو چارەسەرە بۆیان، دەشتوانن لە پارشێو و بەربانگدا چارەسەرەكانیان بخۆن، ئەو پەمپی هەڵمژین (بەخاخ)ەش كە بە ڕۆژ بەكاریدێنن، پاش ڕاوێژ بە مامۆستایانی شارەزا، فەتوایان داوە كە ڕۆژووی پێ ناشكێت و ئەتوانن بەكاریبهێنن، ئەگەر بەوە چارەسەر نەبوو، وە ئازار و تەنگەنەفەسییان زۆر بوو و پێویستی كرد ڕۆژووەكەیان بشكێنن، ئاسایی دەتوانن بەڕۆژوو نەبن.