ڕاوێژی پزیشکی شەرعی

ئایا ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، دەبێت بەرۆژوو بن؟


ئەو كەسانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، ئیتر لە هەر بەشێكی جەستەیاندا بێت، ئەوانەیان کە پێویستیان بە چارەسەری كیمیایی، یان چارەسەری تیشكە، ئەمڕۆ توێژینەوە زانستییەكان ئەوەیان نیشانداوە، كە چاكترین شت بۆ كوشتن و لاوازكردنی خانە شێرپەنجەییەكان كەمخۆریە، واتە ڕۆژووگرتن نەوەك زیانی نییە بۆیان، بەڵكو سوود بەو نەخۆشانە دەگەیەنێت، تەنانەت ئەوانەش كە چارەسەر وەردەگرن، دەتوانن بەڕۆژوو بن و هیچ زیانێكی نییە بۆیان.