ڕاوێژی پزیشکی شەرعی

ئایا ئافرەتی سكپڕ دەتوانێت بە رۆژوو بێت؟


ئافرەتی سكپڕ لە سەرەتای سكپڕیەكەیدا هیچ كێشەیەكی نییە بۆ ڕۆژوو گرتن، چونكە منداڵەكەی هێندە بچووكە كە ڕۆژووگرتنەكەی هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نابێت، بۆیە دایك دەتوانێت تا شەش مانگی یەكەمی سكپڕی بێ هیچ ترسێك بەڕۆژوو بێت، وە ڕۆژووەكەش هیچ زیانێكی نابێت بۆ خۆی و منداڵەكەشی، چاكترە دایكەكە لە پارشێو و لە كاتی بەربانگكردنەوەدا خواردنی بەسوود و پێویست بخوات، بەڵام ئەگەر لە مانگەكانی كۆتاییدا سكەكەی هێندە گەورە بوو كە فشاری لەسەر ناوپەنچكی دروست كرد، یان پێویستی بە خواردنێكی زۆرتر بوو لەبەر منداڵەكەی، یان ترسی لە تەندروستی خۆی بوو، یان ڕۆژووگرتنەكەی بێهێزی كرد، لەم حاڵەتانەدا دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت.