یەکێکە لە نەخۆشییەکانی مەمک کە بەھۆی بەکتریای مایکۆ بەکتریەم تیوبەرکیولۆسس(Mycobacterium Tuberculosis) تووشدەبیت، وە سەرەتا تووشی سییەکان دەبێت. یەکێکە لە نەخۆشییە دەگمەنەکان بەتایبەتی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەو ئافرەتانە کە لە یەک مناڵ زیاتریان بووە، وە لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی شیر دەدەن بە مناڵ زۆرترە، وە زۆر دەگمەنە لە پیاوان. ھەندێ کات لەگەڵ نەخۆشی سیلی سییەکاندا لە ھەمان کاتدا ڕوودەدات .
نیشانەکانی :
١- ھەوکردنی مەمک
٢- کێم کردن(شوێنێکی ھەوکردوو لە لەشدا کە کێمی کردبێت )
٣- تا
٤- ئارەقکردنەوەی شەوان
٥- لەش خاوی (ھەستێکی نادیارە بە پشێوی و شەکەتی )
٦- کەمکردنی کێش
پشکنین :
١- شانه هەڵگری مەمک ،واتە وەرگرتنی نموونە لە گرێی مەمک بۆ دەستنیشانکردنی جۆری گرێکە لەژێر وردبیندا، بۆ جیاکردنەوەی لە وەرەمی مەمک.
٢-Excision biopsy پشکنینی نموونەیەکە کە وەرگیراوە لە پارچەیەک لە شانەی مەمک.
چارەسەر:
کاتێک نەخۆشییەکە دیاریکرا لە ڕێگەی پشکنینەکانەوە، ئەو کاتە دەرمانەکانی دژە سیل (Antituberculous drug) بەکاردێن، کە بریتین لە (INH, rifampicin, ethambutol, pyrazinamide)
یاخود لە ڕێگەی نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت.