نەخۆشەکانی مەمک و گرێکانی سەرو مل

هەوکردنی کەڕوویی مەمک


ھەوکردنی کەڕوویی سەر مەمکەکان وەک پەڵەیەکی بریقەدار دەردەکەوێت لەسەر مەمک، لەگەڵ سوور بوونەوە و گەرم داھاتن، ئەگەر ئەو کەڕووە زۆر گەشە بکات، زۆر خراپتر دەبێت و دەبێتە ھۆی ڕووشان و خوێن لێھاتن، لەگەڵ ھەستکردن بەئازارێکی زۆر .

ھۆکارە یارمەتیدەرەکانی ئەم ھەوکردنە:
١- کێشی زیادە
٢- نەخۆشی شەکرە 

چارەسەرەکان:
ناوچەکە بە وشکی بھێڵەوە، وە دڵنیابە لە پاککردنەوەی ناوچەکە ڕۆژانە بە سابوونێکی نەرم و ئاوی گەرم، دڵنیابە لەوەی کە شوێنەکە وشک بکەیتەوە دوای شوشتن.

شێوازی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی ھەوکردنی کەڕوویی بریتین لە:
• کلۆتریمازۆل(Clotrimazole)، کە دژە کەڕووە.
• کرێمی ھایدرۆکۆرتیسۆن(Hydrocortisone cream) بۆ کەمکردنەوەی سووری و ئاوسانی.