بریتییە لە مردنی خانە چەورییەکانی مەمک بەھۆی نەشتەرگەری یان چارەسەری تیشک یاخود برینێک، زۆرکات ئەم گرێیە چەورییە، ئازاری نییە و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد ناکات .
نیشانەکانی :-
لە دەوروبەری ئەم گرێیە ئەو نیشانانە بەدەر دەکەون:
- سووربوونەوە
- شین بوونەوە و ڕووشاندن
- ئەستووربوون
- ھەڵگەڕانەوەی گۆی مەمک بۆ ناوەوە
ھۆکارەکانی :-
-نەشتەرگەری مەمک
- لابردنی مەمک
- وەرگرتنی چارەسەری تیشک
- برینداربوون یان زیان پێگەیشتن بە مەمک
جیاوازی نێوان کیسی چەوری (Oil Cyst) لەگەڵ مردنی خانە چەورییەکان (Fat Necrosis) چییە ؟
مردنی خانە چەورییەکان: ئەمەیان شێرپەنجە نییە بەڵکو حاڵەتێکە ئەوکاتە ڕوودەدات کە خانەکانی چەوری زیانی پێگەیشتووە، ئەم حاڵەتەش لەو ئافرەتانە زۆر باوە کە قەبارەی مەمکیان زۆر گەورەیە .
کیسی چەوری: کاتێک کەسێ توشی زیانەکانی شانەی مەمک دەبێت، ئەوا شانە زیان پێگەیشتووەکان دەمرن و لەشی بە شانەی برین جێگای دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک کات خانەکانی چەوری دەمرن و ناوەڕۆکەکانیان بڵاودەکەنەوە، بۆیەش لە ئەنجامدا گرێیەک دروستدەبێت پێی دەڵێن گرێی چەوری .
چارەسەر :-
ئەم حاڵەتە پێویستی بە چارەسەر نییە، بەڵام بۆ دڵنیایی خۆت چەن ڕێگایەک ھەیە بۆ لابردنی ئەم گرێیە:
- بەکارھێنانی دەرزی بۆ دەرکردنی گرێی چەورییەکە.
- لابردن بە نەشتەرگەری.
- مەساج کردن زۆر کاریگەری ھەیە بۆ نەھێشتنی ئەم گرێیە.