دەردانی شلەیە لە گۆی مەمکەوە، لە زۆربەی جاردا بەشێکە لە فەرمانی ئاسایی مەمک، بۆ نموونە لەکاتی دووگیانی و شیرداندا (سروشتی).
بەڵام ھەندێک جاریش دەکرێ نیشانەیەک بێت بۆ بوونی نەخۆشییەکی دیاریکراو.
کەی دەردراوی گۆی مەمک ناسروشتییە؟
ھەر دەردراوێکی گۆی مەمک لە کاتی دووگیانی و شیرپێداندا نەبێت بە ناسروشتی ھەژمار دەکرێت، بەڵام لە زۆربەی جارەکاندا شێرپەنجە نییە و جێی مەترسی نییە .
ھەرکاتێک دەردراوەکە لە یەک مەمکەوە بوو یان خوێنی تێدا بوو، ئەوە پێویستە بە گرنگ وەربگیرێت!
ھۆکارەکان:
- فراوانبوونی جۆگەی شیر
- بیرۆی گۆی مەمک
- نەخۆشی پاجێت
- شێرپەنجەی مەمک
- ھەندێک جۆری دەرمان
جۆرەکانی دەردراوی گۆی مەمک:
- دەردراوی ڕوون
- دەردراوی شیری
- دەردراوی سەوز
- دەردراوی خوێناوی
پشکنین بۆ دەستنیشانکردن:
سۆنەر، ئەشیعەی مەمک، وەرگرتنی نموونەی شانەیی.
چارەسەر:
چارەسەری دەردراوی مەمک دەکەوێتەوە سەر جۆری دەردراوەکە و ھۆکارەکەی، پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بیبینێت و بڕیاری لەسەر بدات .