بریتییە لە فراوان بوونی بۆڕی شیر بەھۆی خاوبوونەوەی ماسولکەی دیواری بۆڕییەکان، وە دەردراوێکی ڕەنگ سەوز یاخود شیری تیایدا کۆدەبێتەوە و ھەندێک جار دەبێتە ھۆکاری ھەوکردن.
نیشانەکانی:
- بوونی دەردراوێکی سەوز یاخود کرێمی لە گۆی مەمکەوە.
- بوونی گرێیەکی خڕەوەبوو لە ژێر گۆی مەمک، کە زۆربەی کات بە ئازارە.
- چوونە ناوەوەی گۆی مەمک کە لە قۆناغێکی پێشکەوتوودا ڕوودەدا بە شێوەی درزێکی باریک.
- لە ھەندێک کاتدا دەبێتە ھۆی دروستبوونی دومەڵ و ناسۆر بۆ سەر پێستی مەمک.
- زۆربەی کات ھەردوو مەمک و لە شوێنێک زیاتری مەمکەکە دەگرێتەوە.
- زیاتر لە کەسانێکدا ڕوودەدا کە جگەرەکێش بن یاخود ناڕاستەوخۆ دوکەڵی جگەرە ھەڵدەمژن.
- زیاتر لەو خانمانەدا ڕوودەدات کە چەند سکێکیان کردبێت، لە نزیک تەمەنی نائومێدی یاخود زۆری ھۆڕمۆنی شیر.
- ھەندێک جار وەکو ئازاری مەمک دەردەکەوێت.
- ھەندێک جار گرێی لیمفاوی گەورە دەبن لە شێوەی ئاسایی خۆیاندا.
- ھەندێک جار تووشی ھەوکردنی بەکتریایی دەبێت و دەبێتە ھۆی سووربوونەوە و ئاوسان و ئازار.
شیکاری پێویست:
- ناردنی دەردراوی گۆی مەمک بۆ خانەزانی.
- سۆناری مەمک
-تیشکی مەمک
چارەسەر:
- زۆر گرنگە کە واز لە جگەرە کێشان بھێنیت.
- دژە بەکتریا لە کاتی ھەوکردندا.
- نەشتەرگەری لە ھەندێک کاتدا، کە بەو ڕێگایانەی سەرەوە باش نابیت.