بێگومان دایکان ڕووبەڕووی گرفتی شیرپێدانی کۆرپەکانیان دەبنەوە، باوترین کێشەکانیش ئەمانەن:
- گۆی مەمکی درزبردوو و زامدار (کێماوی).
- نەبوونی شیری پێویستی ناو مەمک.
- خوێن تێزانی مەمک.
- نەگرتنی تەواوی گۆی مەمکی لەلایەن کۆرپەوە.
- زۆری ڕێژەی شیری مەمک.
- ھەوکردنی گۆی مەمک بەھۆی کەڕوو یاخود ھەوکردنی زمانی کۆرپەلەکە (بۆقژە).
- گیرانی بۆڕییە شیرەکانی مەمک.
- ھەوکردنی مەمک بەھۆی گیرانی بۆڕییەکانی شیر.
- دومەڵی مەمک.
- زمان بەسترانی کۆرپەلە(زگماکییە).
چەن زانیاریەک لەسەر گرفتی یەکەم:
گۆی مەمکی درزبردوو و زامدار (کێماوی) بە ھۆی چەند ھۆکارێکەوە دروستەبێت، وەک: نەگونجاوی شوێن و باری کۆرپەلە بۆ شیرپێدان، وە چونەوە ناوەوەی گۆی مەمک و چەند ھۆکارێکی تر..
چۆنیەتی چارەسەر کە دایکان دەتوانن لەماڵەوە و بەھەبوونی پێویستییەکان گرفتەکە کەم بکەنەوە و نەیھێڵن:
- ڕێگەدان بەوەی ھەندێک شیر بەسەر گۆی مەمکەکەوە وشک بێتەوە.
- لەدوای شیرپێدان، گۆی مەمک بەجێدەھێڵرێت تا ھەواکە وشکی ئەکاتەوە.
- چەورکردن بە کرێم وەک (لانولین)، یان ھەر کرێمێکی تر کە ماددەی ھەستیاری کەم تێدابێت.
- بەکارھێنانی ستراپی نەرم و لە لۆکە دروستکراو.
گەر ئازارەکە زیادی کرد و بوو بە کێم و خوێنی لێھات، پزیشکی تایبەت ئاگادار دەکرێتەوە.