بریتییە لە وێنەی بە تیشکەئێکسی بۆڕییەکانی شیر، بە مەبەستی دەستنیشانکردنی ھەر ناڕێکییەک لە بەشەکانی مەمک بەتایبەتی بۆڕییەکانی شیر.
لە چ کاتێکدا و بۆچی پێویستە پشکنینی وێنەیی بۆڕی شیری مەمک Ductography ئەنجامبدرێت ؟
بەزۆری لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە دەردراوی ناسروشتی گۆی مەمک ھەبێت، جا چ دەردراوێکی خوێنی یاخود دەردراوێکی ڕوون بێت.
پێوست بە ئەنجامدانی (Ductography)ناکات لەم دوو حاڵەتەدا :
١- ئەگەر دەردراوێکی شیری یان سەوز بەتایبەتی ئەگەر لەیەک بۆڕی زیاتر بێت.
٢- دەردراوەکە لە ھەردوو مەمکەوە بێت لە ئافرەتێک کە دووگیان نەبووبێت.