نەخۆشەکانی مەمک و گرێکانی سەرو مل

دیاریکەرەکانی شێرپەنجەی مەمک


 لە شێرپەنجەی مەمکدا سێ دیاریکەر ھەن کەبەکاردەھێنرێن بۆ دیاریکردن و بڕیاردان لەسەر شێوازی چارەسەرکردن و پێشبینیکردنی ئاستی خراپی جۆری شێرپەنجەکە:
١-وەرگری ئیسترۆجین(ER) .
٢-وەرگری پڕجیستڕۆن(PR).
٣-وەرگری پرۆتینی ھاندەری گەشە(HER2).

سوودی ئەم وەرگرانە چییە؟
ئەگەر لەدوای دیاریکردن بۆ نموونە وەرگری ئیسترۆجین و پڕۆجیستڕۆنی ئەرێنی بێت، ئەوا ئەگەری وەڵام دانەوەی زیاترە بۆ دژە ئیسترۆجین وەک تامۆکسیفیین.