نەشتەرگەرییەکە بەکاردێت بۆ گەورەکردنی قەبارەی مەمک، یان گۆڕینی شێوەکەی، لە ڕێگەی دانانی پارچەیەکی دەستکرد لەژێر شانەی مەمک، یان لەژێر ماسولکەی قەفەسەی سنگی کەسەکە، وە ئەم نەشتەرگەرییە لەژێر بێھۆشکاری گشتیدا ئەنجام دەدرێت.
بۆ چ مەبەستێک ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت؟
- کاتێک کەسەکە ھەست بکات قەبارەی مەمکەکانی بچوکن.
- کاتێک کە کەسەکە ھەست بکات قەبارەی مەمکێکی لەوەیتری جیاوازە.
- لەدوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی مەمک ئەنجامدەدرێ.
- بۆ گەڕاندنەوەی شێوەی مەمک، کە بەھۆی سکپڕی و شیرپێدانەوە تێکدەچێت.
کاریگەریە لاوەکیەکانی دوای ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە چین؟
- ئازاری مەمک.
- ھەوکردن.
- گۆڕان لە ھەستپێکردنی مەمک و گۆی مەمک (نەمانی ھەست، یان ھە ستی جیاواز).
- جوڵانی شوێنی پارچە دەستکردەکە کە دانراوە.
- تەقینی پارچە دەستکردەکە کە دوو جۆری ھەیە :-
١. Saline implant : ئەم جۆرەیان ئاوی پاکی تێدایە، کە ئەگەر بتەقێ، ھەڵدەمژرێتەوە لەلایەن شانەکانی دەوروبەریەوە، وە کەسەکە نیشانەی دەبێت.
٢.silicone : ماددەی سلیکۆنی تێدایە، کە ئەگەر بتەقێ لەوانەیە کەسەکە نیشانەی تێدا دەرنەکەوێ(تەقینی بێدەنگ)، دەکرێ ماددەکە بچێتە بەشەکانی تری لەش، کە دواتر لابردنی قورس دەبێت.
تەقینی ئەم پارچانەش بە گشتی ھەستی پێدەکرێت، لەڕێگەی گۆڕانی ھەست لە مەمکدا، وە شێوەی دەرکەوتنی مەمک لە ڕووکاری دەرەوەدا.
- چاندنی مەمکی دەستکرد دەکرێ لە دوای ماوەیەکی زۆر ئەگەری تووشبوون بەجۆرێکی شێرپەنجە زیاد بکات، کە پێی دەڵێن (BIA-CLCL)، کە ئەمە جۆرێکی جیاوازە لە شێرپەنجەی مەمک.
- ئازاری ماسولکە و جومگە.
- دەرکەوتنی پەڵەی سەر پێست.
- ماندوویی و شەکەتی.
- کێشەی شیرپێدان.
تێبینی/ئەوکەسانەی کە بڕیاردەدەن ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن، پێویستە پێشتر زانیاری تەواو وەربگرن دەربارەی چۆنیەتی چاودێریکردنی مەمکە دەستکردەکە، وە مامەڵەکردنی لەکاتی ھەر حاڵەتێکی وەکو ھەوکردن، ھەڵئاوسان و گۆڕانی شێوەکەی. وە بۆ ئەوەی بزانرێ کە پارچەکە تەقیوە، دەبێت پشکنینی (CT SCAN) یان (MRI) ئەنجام بدرێت.