شێرپەنجەی پەپیلەری باوترین جۆری شێرپەنجەی ڕژێنی پەریزادەیە، کە (٪٧٠—٨٠٪)ی شێرپەنجەی ئەم ڕژێنە لەم جۆرەیە. ڕێژنی پەریزادە دەستدەگرێت بەسەر چالاکی زۆرێک لە ئەندامەکانی لەش، لە کاتی دروستبوونی ھەر ناتەواوییەک تێیدا زۆرێک لە چالاکیەکانی لەش تێکدەچێت. باشترین جۆرە لە شێرپەنجەکانی ئەم ڕژێنە کە ڕێژەی چاکبوونەوە تێیدا زۆرە، زۆرتر لە ڕەگەزی مێ و کەسانی گەنج بەدیدەکرێت.
دیارترین ھۆکارەکانی شێرپەنجەی جۆری پەپیلەری چیین؟
ھەرچەندە تا ئێستا ھۆکارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بە دیاریکراوی نەدۆزراوەتەوە، بەڵام تێبینی کراوە لەگەڵ ھەبوونی ئەم ھۆکارانە ئەگەری توشبوون زیاترە:
-ھەبوونی ھەمان نەخۆشی لە خێزاندا(وراسي).
- بەرزی ھۆڕمۆنی TSH، زۆرکات ھەبوونی نەخۆشییەکانی غوددەی تەمەڵ(hypothyroidism ) وادەکات ئەم ھۆڕمۆنە بەرزبێت، یاخود ھەبوونی ھەندێک لە نەخۆشییەکانی تر لە ڕژێنەکە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی، لەبەر ئەمە بەم شێرپەنجەیە دەوترێت پشتبەستوو بە ھۆڕمۆن(Hormone Dependent).
- چارەسەری تیشکی Radiation )( بۆ ناوچەکانی سەروو مل لە ڕابردوودا.
دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی جۆری پەپیلەری چیین؟
-زۆربەی کات ھەبوونی چەند گرێک لەسەر ڕژێنەکە، بەڵام دەکرێت تاکە گرێەکیش بێت.
-ھەڵئاوسانی لیمفەگرێکانی دەوروبەری مل.
- نیشانە گشتییەکان وەک (ھەستکردن بە ماندویەتی،دابەزینی کێش، نەمانی ئیشتیھا).
پشکنینەکان:
- پشکنینی تاقیگەیی TSH: ھەتا بزانرێت ھۆڕمۆنەکە بەرزە.
- پشکنین بەدەست لێدان و سەیرکردنی ڕژێنەکە بۆ زانینی بوونی ھەر گرێیەک.
- لەکاتی گومانکردن لەبوونی ھەر گرێیەک پێویستە )پشکینی سۆنەر ultrasound) ئەنجامبدرێت.
- وردترین پشکنین لێرەدا برتییە لە (FNA;fine needle aspiration): کەتێیدا نموونە لە گرێیەکە وەردەگیرێت، وە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕ دیاریدەکرێت کە گرێیەکە شێرپەنجەییە(malignant) ، یاخود گرێیەکی پاکە(benign)
چارەسەرەکانی شێرپەنجەی جۆری پەپیلەری چیین؟
Thyroidectomy- : کە بریتییە لە لابردنی ڕژێنەکە، دوای لابردنی ڕژێنەکە پێویستە نەخۆشەکە بەدرێژایی تەمەنی ھۆڕمۆنەکانی (T3,T4) یان تەنها(T4) بەشێوەی حەب وەربگرێت بەھۆی لابردنی ڕژێنەکەی، وە پێویستە بەشێوەیەکی باش پێوەی پابەند ببێت. زۆربەی کات لیمفەگرێیەکانی دەوروبەری ملیش لادەبرێن بەھۆی گواستنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان بۆیان.
- وەرگرتنی یۆدی تیشکدەر.
ئایا دەرمانەکانی (T3,T4) کاریگەری لاوەکییان ھەیە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەی غوددە؟
لەکاتی بەکارھێنانی دەرمانەکانی levothyroxine(T4) بۆ نەخۆشەکانی شێرپەنجەی ڕژێنی پەریزادە پێویستە بڕەکەی کەمێک زیاتر بێت بەڕێژەی (٠.٣گم) لە پێناوی کەمکردنەوەی ھۆڕمۆنی TSH تا خانە ژێرپەنجییەکان دووبارە گەشە نەکەن . کەئەمەش کاردەکاتە سەر پوکانەوەی ئێسکەکان، بۆمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی پێویستە ڤیتامین D)) و کالیسیۆم لەگەڵ دەرمانەکان بەکاربێن.
ئایا شێرپەنجەی (papillary) تا چ ڕادەیەک ترسانەکە؟
ئەم جۆرەی شێرپەنجە کە لە ڕژێنی پەریزادە ڕوودەدات ڕێژەی مەترسییەکەی زۆر کەمە، بەڕادەیەک (٩٠٪)ی تووشبووان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرەو باشبوون دەڕۆن، ئەم جۆرەی شێرپەنجە بە لەشدا بڵاونابێتەوە و ناگوازرێتەوە بۆ ئەندامەکانی تری جەستە، تەنھا لەڕێگەی شلەی لیمفییەوە دەگوازرێتەوە بۆ لیمفە گرێکانی دەوروبەری ڕژێنەکە، کە ئەمەش وایکردووە تا ڕادەیەکی بەرچاو چاکبوونەوەی ھەبێت، ھەندێک جۆری ئەم گرێیانە لە قەبارەدا کەمترن لە (١سم) .