ئەم گرێیە بەستراوە بە ڕژێنەکان و پێ دەڵێن گرێی تیوبولەر(شێوە لوولەیی)، ئەمە ڕوودەدات لە ئافرەتانی شیردەر یان ئافرەتانی دووگیان.
شیردان لەحاڵەتی ئاساییدا پڕۆسەی درووستبوونی شیرە لە مەمک، بەڵام کاتێک تووشی گرێیەکی ئاسایی دەبێت، دەبێتە ھۆی ئەوەی کێشە بۆ دایکەکە درووستبکات لە کاتێکدا کە قەبارەی مەمک زیاد دەکات.ئەم گرێیە حاڵەتێکی پاکەو مەترسی تووشبوون بەشەرپەنجەی نییە.
وە نیشانەی ھەبوونی گرێی شیردان بەشێوەیەکی گشتی گرێیەکی بچووک لە مەمک زیاد دەبێت بەڵام بێ ئازارە.
ئەو ھۆکارانەی کە دەبنە ھۆی گرێی شیردان:
- ڕەگەز، وەک ئاشکرایە کە لە ئافرەتان زیاتر بەدەردەکەوێت.
- قەڵەوی
- بەکارھێنانی کحول
- سووڕی مانگانە: ئەو ئافرەتانەی سەرەتای کەوتنە سەرخوێنیان پێش تەمەنی (١٢) ساڵیە ،وەهەروەها ئەوانەی دوای (٥٥) ساڵ گەیشتوونەتە تەمەنی نائومێدی مەترسی زیاتریان ھەیە.
- چارەسەری دەرمانی ڕێکخستنی ھۆڕمۆن، بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە ھەردوو ھۆڕمۆنی پڕۆجیستڕۆن و ئیستڕۆجین ڕێک دەخات.
- شیرپێنەدانی منداڵ.
دەستنیشان کردنی گرێی شیردان:
١.تاقیکردنەوەی فیزیکالی واتە بەڕێگای دەست پشکنینی بۆ دەکەین بۆ ئەگەری بوونی گرێ.
٢.لەڕێگای تیشک.
٣.شانەھەڵگری مەمک، واتە وەرگرتنی گرێی مەمک بۆ دەستنیشانکردنی جۆری گرێیەکە لەژێر وردبیندا.
چۆن چارەسەر دەکرێت:
لەزۆربەی بارەکاندا کە لەکاتی دووگیانی و شیرداندائەم گرێیانە درووستدەبن ،پێویستییان بە چارەسەر نییە تەنها پێویستە خانمەکە دڵنیابکرێتەوە لەوەی ئەم گرێیانە بێ کێشەن و خۆیان نامێنن لەدوای دووگیانی و شیردان، بەڵام بۆ ئەو گرێیانەی گەورەدەبن و گومانی شێرپەنجەیان لێدەکرێ باشترین ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی بریتییە لە نەشتەرگەری و لابردنی ھەموو گرێکە.