کەمی هۆڕمۆنی سایرۆید کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنی پەریزاد (غوددە) هۆڕمۆنی سایرۆید دروست ناکات، ئەمە لەناو ئەوکەسانەی کە پێگەشتوون
دەبینرێت، بەڵام زیاتر باوە لەناو منداڵاندا.
هۆکاری ئەم نەخۆشییە لەمنداڵان چییە؟
ئەم نەخۆشییە کاتێک دروستدەبێت کە سیستەمی بەرگری لەش بەهێواشی هێرش دەکاتە سەر غوددەی دەرەقی، وای لێدەکات لەناوی ببات.
کە ئەمەش زیاتر لەو منداڵانەدا ڕوودەدات کە:
- نەخۆشی بەرگری هەبێت بەتایبەت نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک.
- برینداربوونی غودەی دەرەقی.
- کاتێک مل یان سەر کەوتبێتە بەر تیشکێکی زیان بەخش.
- ئەوکەسانەی تێکچونی کڕۆمۆسۆمیان هەیە وەکو نەخۆشی داون.
نیشانەکان لەمنداڵی بچووکدا:
- گەشەی هێواش دەبێت.
- دواخستنی گەشەی ددان.
- دواخستن و تەمبەڵی لە ئەدای وانەکانی قوتابخانە.
- کەمبوونی وزە.
- ناچالاک.
- جوڵەی خاو.
- وشکبوونی پێست.
چۆن نەخۆشییەکە دەستنیشان دەکەیت؟
پێش هەموو شتێک زانیاری لە نەخۆش وەردەگری کە ئایا لە مێژووی خێزانەکەیان نەخۆشی وایان هەبووە، پاشان لەڕێگای:
١- پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆڕمۆنی سایرۆید.
٢- سی تی سکان بەڕێگای تیشک بۆ دەستننیشانکردنی کێشەی سایرۆید.
چارەسەرکردن:
-بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە لەگەڵ دەرمانێک کە پێی دەوترێت (لیڤۆثایرۆکسین) ڕێژەی ئاسایی بۆ دەگەڕێتەوە، دەرمانەکە
لەلایەن پزیشکەکەوە دیاری دەکرێت کە پشت دەبەستێت بە هۆکاری جۆراوجۆر وەک تەمەنی منداڵەکەت.
-چارەسەر بۆ منداڵێکی تازە لەدایکبووی نەخۆشی سایرۆید سەرکەوتووترە کاتێک لە یەکەم مانگی ژیانی منداڵەکەدا دەستی پێکرد، ئەگەر
چارەسەر نەکراوە، هۆڕمۆنەکانی سایرۆیدی نزم دەتوانن ببنە هۆی کێشە لەگەڵ سیستەمی دەماری یان دواکەوتنی گەشەکردن.
هەرچۆنێک بێت، پزیشکەکان بە بەردەوامی منداڵەکان لە چوار هەفتەی یەکەمی ژیاندا چاودێری دەکەن، بۆیە ئەم کێشانە بە ڕێژەیەکی بەرچاو
ڕوونادات.