ناسۆری کلینچکە

گرنگترین ئەو شتانە چین كە ئەگەری توشبونت بە ناسۆری كلێنچكە زیاد دەكەن؟


هۆکارە باوەکان بریتین لە:

 -قەڵەوی.
-كەمی چالاکی ڕۆژانە.
ئەو كارانەی پێویستە بۆ ماوەیەكی زۆر دابنیشیت تایبەت دانیشتن لەسەر شتی ڕەق، بەتایبەتی ئەوانەی کە شۆفێرن و بۆ ماوەیەکی زۆر شۆفێری دەکەن، بە  لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمانیشدا ئەوانەی کە هۆگری بەکارهێنانی کۆمپوتەرن و زۆر بە دیاریەوە دادەنیشن.
-زۆری مووی جەستە.
-لە ڕەگەزی نێردا زۆرترە بەراورد بە ڕەگەزی مێ.
-ئەو كەسانەی گەنجن ئەگەری تووشبونیان زیاترە.
-ئەو کەسانەی ئەندامی دیکەی خێزانەکەیان ناسۆری کلێنچکەی هەبووە، ئەگەری تووشبوونیان بە ناسۆری کلێنچکە زیاترە.
-ڕانەگرتنی پاكوخاوێنی.

ناسۆری كلێنچكە تا چەنێك ولە چ ڕەگەزێكدا بەربڵاوە؟ 
 
لە ھەر ١٠٠,٠٠٠ كەسێك ٢٦ كەس توشی ناسۆری كلێنچكە دەبن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
ناسۆری كلێنچكە زیاتر لە پیاواندا باوە بەراورد بە ئافرەتان، بە ڕێژەیەك توشبونی پیاوان سێ بۆ چوار بەرامبەری ئافرەتانە. ئەم ڕێژەیە لە مناڵاندا بە پێچەوانەوەیە، كە تیایدا ئەگەری توشبوون لە منداڵی ڕەگەزی مێدا چوار بەرامبەری ڕەگەزی نێرە .
 
 
ناسۆری كلێنچكە لە چ تەمەنێكدا زۆرترە؟ 
 
بەشێوەیەكی گشتی توشبوون بە ناسۆری كلێنچكە لە دە ساڵی دووەم یاخود سێیەمدا ڕوودەدات، ناوەندە تەمەنی توشبوون لە پیاواندا ٢١ ساڵیە ولە كچاندا ١٩ ساڵیە، لە سەروو تەمەنی ٢٥ ساڵیەوە ڕێژەی توشبوون كەمدەبێتەوەو لەدوای ٤٠ ساڵیەوە كەم دەبینرێت.