ھۆکاری سەرەکی ناسۆری کلێنچکە بە تەواوی نەزانراوە بەڵام ئەم چەند ھۆکارە بەیەکەوە لەوانەیە ببنە ھۆی دروست بوونی ناسۆری کلێنچکە ئەوانیش بریتین لە گۆڕانی ھۆرمۆنەکان وگەشەی موو ولێکخشانی جەستە لەگەڵ جل و بەرگ و بەسەربردنی کاتێکی زۆر بە دانیشتنەوە.
ناسۆری کلێنچکە چۆن دروست دەبێت؟
ھەر چالاکیەک ببێتە ھۆی لێکخشانی جەستە لەگەڵ جل و بەرگ کاریگەری دەبێت لەسەر گەشەی مووەکە لە ناوچە دیاریکراوەکەدا و دەبێتە ھۆی گەڕانەوەی مووەکە بۆ ژێر پێست، ئەمەش وادەکات جەستە وا ھەست بکات تەنێکی نامۆیە و سیستەمی بەرگری چالاک دەکات لە دژی، ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی کیس لە دەوری مووەکە، ھەندێک کات لەوانەیە کەسی توشبوو بەم نەخۆشیە زیاتر لە یەک کیسی ھەبێت و لە ژێر پێستەکەوە ئەم کیسانە بەیەکەوە بەسترابن.