ناسۆری کلینچکە

نیشانەکانی نەخۆشی ناسۆری کلێنچکە چییە؟



-هاتنەدەرەوەی شلەیەکی کێمدارو خوێنباو یاخود هەندێک جار بەشێوەی شلەیەکی زەردباو دەبێ.
-بوونی ئازار.
-بوونی ئاوساویەك کە بە دەست لێدان ئازارەکە زیاد بکات، ئیتر لە سەروو کلێنچکەوە بێت لە ناوەڕاستدا (لەجۆری ناسۆری یەکەمدا کە ناسۆرەکە لە ناوەڕاستدایە) یان لاتەنیشتەکانی (ئەمیان لە جۆری ناسۆری دووەمیدایە کە ناسۆرەکە لە لاتەنیشتەکانەوەن).
-هەندێجار کۆبوونەوەی موو لە شوێنی ناسۆرەکەدا دەبینرێت.
-لێپیسکردن و دروست بوونی دوومەڵ. 
-هەندێجار دەبێتە هۆی هەوکردن ودروست بوونی دوومەڵ و تەقینی دوومەڵەکە.
-هاتنە دەرەوەی چڵک و جەراعەت و دروست کردنی ئازار و ناڕەحەتی.