دەستنیشانکردنی نەخۆشی ناسۆڕی کلێنچە لە لایەن پزیشکەوە دەبێت بەوەرگرتنی زانیاری و پێشینەی نەخۆشەکە (History) و ھەروەھا پشکنینی نەخۆشەکە لە لایەن پزیشکەکەوە کە زۆربەی حاڵەتەکانی ئەم نەخۆشیە بە چاودەبینرێت لەسەر جەستەی نەخۆشەکە.
بە شێوەیەکی گشتی بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە تەنھا زانینی پێشینەی نەخۆشەکە و پشکنینی لە لایەن پزیشکەکەوە بەسە بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکە، بەڵام ھەندێک جار پزیشک بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ناسۆڕی کلێنچکەیە ونەخۆشیەکی دیکە نییە داوا دەکات کە ھەندێک پشکنینی تر بۆ نەخۆشەکە ئەنجام بدرێت بۆ نموونە:
- سۆنەر
- سی تی سکان(CT scan ).
- ڕەنینی موگناتیسی( MRI ).