ناسۆری کلینچکە

جیاکردنەوەی ناسۆری کلێنچە لە نەخۆشییە هاوشێوەکانی



بە شێوەیەکی گشتی لە کلینیک دەکرێ لە ريگەی بینینی نەخۆشەکە و پرسیارکردن دەربارەی ئەو نیشانانەی هەیەتی(شوێنی نەخۆشیەکە یەکێکە لە هۆکارەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە)، هەروەها لە ڕێگەی بەکارهێنانی پشکنینەکان وەکو سۆنەر، MRI ..... هتد.
 
هەندێک لەو حاڵەتانەی کە دەکرێ لە ناسۆری کلێنچکە  بچن:
 

دومەڵ لەسەر پەردەی دڕکە پەتک abscess epidural:کیسێکە کە لە ناویدا کێم وجەراعەت هەیە بە گشتی بەهۆی هەوکردنی بەکتریاوە روودەدات، بەتایبەت ئەگەر کەسەکە پێشتر ناسۆری کلێنچکەی هەبووبێ، دەکرێ لە ڕێگەی نیشانەکانەوە جیابکرێتەوە، هەندێک جار پشکنینی CT دەکرێ بەکاربهێنرێ.
 
Hidradenitis suppurtivaهەوکردنی جۆرێک لە ئارەقەڕژێنەکان : هەروەها ناسراوە بە زیپکەی هەڵگەڕاوە  نەخۆشیەکی ئازاربەخشی پێستە ،بەشێوەیەکی گشتی کار لەو بەشانەی لەش دەکات کە جۆرێکی دیاریکراوی ئارەقەڕ رژێنی تێدایە( ڕژێنی apocrine) وەک بن باڵ،ژێر مەمک و حەوز. لە نیشانە هاوبەشەکانی لەگەل ناسۆری کلێنچکە بونی ئازار ودەردانی کێمە.جیاکردنەوەیان لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ لە کلینیک دەکرێت.
 
ناسۆری کۆم: ئەمانەش ڕێڕەوی نا ئاسایین کە دروست دەبن لە نێوان جۆگەی کۆم و ڕووی دەرەوەی لەش لە نزیک کۆم ، دەکرێ دروست ببن لە هەندێ حاڵەت وەکو نەخۆشی هەوکردنی ریخۆلە inflammatory bowel disease :  بەتایبەت لە جۆری نەخۆشی کرۆن Crohn’s disease .
یەکێ لە جیاوازیەکانی لەگەل ناسۆری کلێنچکە ئەوەیە کە ناسۆری کلێنچکە نەبەستراوەتەوە بە جۆگەی کۆم ،پزیشکی پسپۆڕ لە کاتی پشکنین دەتوانێ لە یەکیان جیابکاتەوە،هەروەها دەتوانێ سود لە هەریەکە لە پشکنینی ناوبینی کۆڵۆنی سیگمۆید(sigmoidoscopy) یانرەنینی موگناتیسی  MRI ببینێت.
 
 
تێراتۆما \ teratoma: جۆرێکی دەگمەنی لووە،کە شانەی پێنەگەشتوو یاخود تەواو پێگەشتوو لەخۆ دەگرێ وەکو ئێسک و ددان و ماسولکە و موو.
دەکرێ پشکنینی سۆنەر یاخود CTیان رەنینی موگناتیسی (MRI) بەکاربهێنرێ بۆ دەستنیشانکردن وجیاکردنەوەی لە حاڵەتی تر.
 
پایۆدێرما گانگرینۆسەم pyoderma gangrenosum: هەوکردنێکی نا ئاسایی پێستە کە دەبێتە هۆی دروستبونی دومەڵ،کە پەرە دەستێنێ بۆ برینێکی بە ئازار، کە بە زۆری دەبەسترێتەوە بە نەخۆشی تر وەکو نەخۆشیە دژەخۆییەکان وەکو نەخۆشی گورگ Systemic lupus erythematous    
. دەستنیشانکردنی لە ڕێگەی پرسیارکردن و پشکنینی نەخۆش و دوورخستنەوەی ئەگەری هەبوونی ئەو نەخۆشیانەی کە لێی دەچن.
 
سفلس syphilis: نەخۆشیەکە لە رێگەی پەیوەندی سێکسی دەگوازرێتەوە،هەروەها دەکرێ لە رێگەی دایک بۆ منداڵەکەی لە کاتی سکپڕی ولە رێگەی بەکارهێنانی دەرزی پیسبوو بگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیە قۆناغی جیای هەیە و دەکرێ بە شێوەی جیا دەربکەوێ.
لە ڕێگەی پشکنینی خوێن بۆ دژەتەن کە لە لایەن لەشەوە دروست کراوە بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکە دەتوانرێ دەستنیشانبکرێ و جیابکرێتەوە لە ناسۆری کلێنچکە.