بە شێوەیەکی گشتی چارەسەرە سەرەتاییەکانی بریتین لە:
١- پەستانی گەرم.
٢- دەرمانی دژە هەوکردن.
وە ئەگەر هەوکردنەکە توند بێت، لەوانەیە پێویستت بە نەشتەرگەری بێت بۆیە دوو ڕێگای سەرەتایی بەکاردێت بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە:
یەکەم: بڕین ودەرهێنانی کێمی ناو کیسەکە:
له ماوەی ئەو چارەسەرەدا دکتۆر هەڵدەستێ بە بڕینی پێستی سەرکیسی ناسۆرەکە ودەرکردنی کیسە مووەکە.
دووەم:لابردنی ناسۆر بە نەشتەرگەریی:
لەماوەی ئەو چارەسەرەدا دکتۆر هەڵدەستێ بە لابردنی کیسەکە وشانەکانی دەوروبەری، دوو شێوازی سەرەکی هەیە بۆ ئەم لابردنە:
•بڕین و لابردنی ناسۆرەکە و دوورینەوەی بڕینەکە .
•بڕین و لابردنی ناسۆرەکەو جێهێشتنی برینەکە بەکراوەیی تا ساڕێژدەبێ.
هەروەها پزیشک کاتێک ئەم ڕێگایە هەڵدەبژێرێ:
١- ئەگەر پێشتر ئەو نەشتەرگەریەت کردبوو بەڵام دووبارە سەری هەڵدایەوە.
٢- شوێنە زۆر بەتووندی تووشی هەوکردن بووبوو.
٣- ئەگەر هاتوو چەندین کیست لە کلێچکە هەبوو.