کورتەیەک دەربارەی ناسۆری کلێنچکە بە گشتی:
ناسۆر بریتی یە لەدروستبوونی كیسێك یا بۆشایی یەك كە موو یا پیسی تێدا كۆدەبێتەوە، زۆربەی كات لەكۆتایی پشت لەنێوان هەردوو سمت كەپێی دەڵێن كلێنچكە دروست دەبێت، نزیكەی ٥ سم دەكەوێتە سەرووی كۆمەوە، دەكرێت لەچەند شوێنێكی تری وەك بن باڵ، نێوان پەنجەكان، ناوك و سەر سنگیش دروست ببێت. باوەڕ وایە لەئەنجامی لوولبوونی مووەكان و چوونە ناوەوەی بۆ ناو پێست لەو شوێنانەی كە باسكران دروست بێت پاشان نیشانەكانی دەردەكەون.
بەکار هێنانی لەیزەر چیەو چۆن کاردەکات لە چارەسەرکردن و لابردنی ناسۆری کلێنچکە؟
بەکار هێنانی لەیزەر بۆ چارەسەرکردنی ناسۆری کلێنچکە بەدیاریکراوی بریتیە لە ڕێگایەکی خێراو کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە ، یان بۆ ڕێگری کردن لە دووبارە بوونەوەی نەخۆشیەکە و ڕێگریکردن لەسەر هەڵدانی ناسۆر.
بە گشتی تورەکە هەوکردوە گیرفانیەکە پێکدێت لە موو و پاشماوەی تێکچوو لە ئەنجامی هەوکردنەکە، نەشتەرگەری بەکاردێت بۆ لابردن و پاککردنەوەی ناوچە هەوکردوەکە و موو و پاشماوە تێکچوەکان.
چارەسەری لەیزەرش وەک نەشتەرگەری بڕین و کردنەوەی تێدایە بەڵا بە ڕێژەیەکی کەمتر.
سەرەتا نەخۆشەکە سڕ دەکرێ بە تەواوی یان تەنیا ئەو شوێنەی ناسۆرەکەی لێیە سڕدەکرێ، بە هەردوو شێوازەکە نەخۆشەکە لەبارێکی ئارام دایە، دواتر تورەکە هەوکردوەکە پاک دەکرێتەوە لە موو و پاشماوە هەوکردوەکان، ئەگەر پێویست بێ بۆگەشتن بە تەواوی تورەکەکان چەند ناوچەیەکی نزیک لە تورەکە هەوکردوەکە کوون دەکرێ یان دەکرێنەوە.
دواتر لەیزەرێکی ڕیشاڵی تایبەت بەکاردێت، کە بازنەیەکی چڕی ڕووناکی دروست دەکات لەیزەرەکە ڕووپۆشکراوە بە سەرێکی شووشەیی.
لەیزەرەکە دەدرێ لە کراوەیی توورەکە هەوکردووەکە و ناوەوەی وە بەشەکانی توورەکەکە تێک دەشکێنێ وە بەشە کراوەکانی ناسۆرەکە کۆدەکاتەوە.
ڕێژەی دووبارە دەرکەوتنەوەی ناسۆر دوای چارەسەر بە لەیزەر؛
یەکێک لە توێژینەوەکان دەریخستوە ڕێژەی دووبارە بوونەوەی ناسۆری کلێنچکە لە سەدا بیست و دوو زیاترە بەرامبەر بە لابردنی ناسۆر بە نەشتەرگەری و بە جێهەشتنی برینەکە تا بۆخۆی ساڕێژ دەبێت.
مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانە دوای ئەنجامدانی چارەسەر بە لەیزەر بە گشتی تەنها دوازدە یان ئەوپەڕی بیست و چوار کاژێر پێویستە، وە تەنها دوای 72 کاتژمێر دەتوانن بگەڕێنەوە ژیانی ئاساییان و نەخۆشەکان ئازارێکی کەمیان هەیە بەرامبەر بە شێوازەکانی دیکەی چارەسەر.
ئایا چارەسەر بە لەیزەر ڕێگایەکی بەربڵاوە بۆ چارەسەری ناسۆری کلێنچە؟
بە گشتی چارەسەری ناسۆری کلێنچکە بە لەیزەر زۆر بەر بڵاو نیە لەبەر چەند هۆکارێک:
•دووبارە دەرکەوتنەوەی ناسۆرەکە.
•ساڕێژبوونی برینی ناسۆرەکە.
•تەکنیکی لەیزەر تەکنیکێکی نوێیە.
بە چەند ڕێگەیەک دەتوانین لە نەخۆشی ناسۆر خۆمان بپارێزین:
- پاک و خاوێن راگرتنی ئەو شوێنانەی کە موویان زۆرە وەک کلێنچکە و بن باڵ و ناوک ، لانی کەم رۆژانە جارێک بە ئاوو سابوون بشۆردرێن و پاک بکرێنەوە .
- لابردنی مووی زیادەی لەش و تاشینی ئەو شوێنانەی ئەگەری توشبوونیان هەیە بە نەخۆشی ناسۆر.
- دووركەوتنەوە لەدانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر.