نەخۆشەکانی غوددەو گرێکانی سەرو مل

غوددەی (پڕکار) چییە؟


بریتییە لە تێكچوونێکی غودده بەهۆی زیادبوونی زینده چالاکی و زینده کیمیایی و شێوازی کارکردنی غودده، که زیاد له ئه ندازەی پێویست سایرۆیده
هۆڕمۆنەکان بەرهەم دەهێنێت. غوددەی پڕکار واتە بوونی بڕێکی زۆر له هۆڕمۆنه سەربەستەکانی غودده (Free T4 and Free T3 ).

غوددەی پڕکار و غوددەی چالاك له چیدا جیاوازن ؟

 -غوددەی چالاك به هۆی زیادبوونی کارکردن و چالاکبوونی غوودەکەوەیە، که هۆکارەکەی هەر غوددەکە خۆیەتی. 

- غوددەی چالاك یەکێکه لە هۆکارە سەرەکییەکانی غوددەی پڕکار، بەڵام هۆکاری تریشمان هەیە که ئەبنه غوددەی پڕکار وەك کەمی
ئایۆدین لە لەشدا.

هۆکارەکانی غوددەی چالاک:
١-غوددەی پڕکار.
٢- بوونی زۆری ئایۆدین.
٣-هەوکردنی غودده.
٤-بوونی گرێ لە غودده.
٥-تێکچوونێکی بەرگری خۆیی.
٦-نەخۆشی گرەیڤس.


غوددەی پڕکار له چ ڕەگەز و چ تەمەنێكدا زیاتره ؟

 غوددەی پڕکار له ژناندا هەشت هێندەی پیاوان باوتره، واته گەر ده کەس تووشی غوددەی پڕکار ببن ئەوا هەشتیان ژنن، وه هەموو تەمەنێك ئەگەری تووشبوونی
غوددەی پڕکار هەیه واته به تەمەنەوە پەیوەست نییه، بەڵام وەك بینراوه جۆره سەرەتاییەکان (primary thyrotoxicosis) له تەمەنە گەنجەکان زیاتره، وه جۆره دووەمییەکان (secondary thyrotoxicosis) له بەتەمەنەکان زیاتره.

نیشانەکانی غوددەی پڕکار چین؟

 -ئەو نیشانانەی نەخۆشەکه هەستی پێدەکات (symptoms):

١- دابەزینی کێش لەگەڵ ئه وەی که ئارەزوو بۆ خواردن زیاد دەکات ( زیاد بوونی ئیشتیها )، سکچوون، دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
٢- دڵه کوتێ، هەناسه تەنگی له کاتی ئیسراحەت (rest)، ناڕێکی لێدانی دڵ.
٣- هیلاکبوون بەبێ ئەنجامدانی هیچ چالاکییەك، لاوازبوونی ماسولکه، لەرزۆکبوونی دەستەکان یاخود پەنجە. 
٤- زیاد بوونی گەشه له مناڵدا له ڕووی گەشەکردنی ئێسکه کانییەوه.
٥- نەمانی سووڕی مانگانه یا تێکچوونی.
٦- قژ هه ڵوەرین، خورانی پێست، سووربوونه وەی ناو لەپی دەست.
٧- نا ئارامی و قەلەقی، کەم خەوی.

-ئه ونیشانانەی پزیشک هەستی پێدەکات (signs):
١- دوورکەوتنەوه و کرژبوونی پێڵوی چاو.
٢- دەر پەڕین و هاتنه دەرەوەی چاو. 
٣- جوڵەی کۆنترۆڵ نەکراو و نائاسایی.
٤- گەرمبوون و شێداربوونی دەستەکان.
٥- لێدانی دڵ زیاتر له ٩٠ لێدان له دەقەیەکدا.
٦- گەوره بوونی قەبارەی غوددەکه.

 

ئه و پشکنینانەی که بۆغوددەی پڕکار ئه کرێن چین؟

  دوو جۆر پشکنینمان هەیه:

یەکەم/ پشکنینه سەرەتاییەکان: ئەو پشکنینانەیە که پزیشکەکە به کرداری ئەنجامی دەدات بەبێ وەرگرتنی هیچ نموونەیەک، که تیایدا پزیشکەکە سەیری ناو لەپی دەستی نەخۆشەکه ئەکات بۆ زانینی ( پلەی گەرمی، سووربوونەوه، ئارەقکردنەوه )ی دەست، هەروەها پشکنینی دەستی نەخۆشەکە بۆ بینینی لەرزۆکی دەستەکان له کاتی ئیسڕاحەتدا، و پشکنینی ملی نەخۆشەکه بەسەری پەنجەکان بۆ زانینی قه بارەی غوددەکه.

دووه م/ پشکنینه تاقیگەییەکان (thyroid scan): بۆ دڵنیابوون لە شوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە، کە ئەو پشکنینانەن که له تاقیگەکاندا ئەنجام دەدرێن به وەرگرتنی نموونە به پێی پشکنینەکه، که بریتین لەمانه:
١-هۆڕمۆنی هاندەری سایرۆیده ڕژێن (TSH).
٢-هۆڕمۆنه سەربەستەکانی سایرۆیده ڕژێن (Free T4 and Free T3 ) .
٣-Radioisotope study پشکنینێکه که تیایدا بۆیەیەك به کاردێ که چالاکی ڕژێنەکە دەردەخات.
٤- هێڵکاری دڵ (ECG) بۆ دڵنیابوون له چالاکی دڵ.
٥-پشکنینی ڕێژەی neutrophil گرنگه له پێش دەستپێکردنی چارەسەر.
٦-هەژمارکردنی دژەتەنی سایرۆید (thyroid antibody estimation).
٧- سۆنەر(ultra sound) بۆ دڵنیابوون لەقەبارە و شێوەی ڕژێنەکە.
٨- تیشك.

غوددەی پڕکار چۆن دەستنیشان ئەکرێ؟

 بۆ دەستنیشانکردنی غوددەی پڕکار پشتەبەستین به نیشانەکانی نەخۆشەکە، لەگەڵ ئەنجامەکانی پشکنینه سەرەتاییەکان و پشکنینه تاقیگەییەکان .

گەر نەخۆشەکە نیشانەکانی نەخۆشییەکەی هەبوو، وە ئەنجامی پشکنینەکان بەجۆرێکبوو کە {هۆڕمۆنی هاندەری سایرۆیده ڕژێن (TSH) زۆر کەم ببێت یا هەر هەژمار نەکرێت، هۆڕمۆنه سەربەستەکانی سایرۆیده ڕژێن (Free T4 and Free T3 ) زۆر زیاد بکات} ئەوا دەست بەچارەسەرەکان ئەکەین.


چۆن غوددەی پڕکار چارەسەر ده کرێ؟
سەرەتا نیشانەکان چارەسەر دەکرێن به:
-Beta blockers (propranolol, nadolol ,metoprolol) بۆ چارەسەری ناڕێك لێدانی دڵ.
- Calcium channel blockers (verapamil, diltiazem) بۆ چارەسەری کێشەکانی دڵ.
(Oral rehydration) خواردنی شلەمەنی بۆ ڕێگەگرتن لە وشكبوونەوە.
-پاشان ده رمانه کانی دژه سایرۆیدی (Antithyroid drug) به کاردێنین.- ئه وانەی ڕێگه دەگرن له دەردانی هۆڕمۆنه سایرۆیدییەکان(potassium iodide and iodine ).

 - ئه وانەی ڕێگه دەگرن له دروستکردنی سایرۆکسین (methimazole).

 - ئه وانەی ڕێگه دەگرن له کارکردنی سایرۆکسین لەسەر ئه ندامه کۆتاییەکان (propranolol).

 - ئه وانەی ڕێگه دەگرن له دروستکردنی دژەتەن (steroid , carbimazole , methimazole )

پاشان گەر نەخۆشەکە سوودی لە دەرمانەکان وەرنەگرت ئەوا چارەسەری تیشکدەری یۆد(Radioactive iodine therapy) بەکاردێنین بۆ کەمکردنەوەی چالاکی غوددەکە، یان  نەشتەرگەری لابردنی غوددە (Thyroidectomy)ی بۆ ئەنجامدەدرێت.