بریتییە لەو وەرەمێک لە خانەکانی سایرۆیدی لە ڕژێنی پیتویتەری.
ھەندێ ھۆکار ھەن کە وادەکەن ڕژێنی سایرۆید لە ڕێژەی ئاسایی زیاتر چالاک بێت و ڕێژەیەکی زۆر لە ھۆڕمۆنی سایرۆید دەربدات کە پێی دەوترێت hyperthyroidism، کە چەندین کێشەی تەندروستی دروستدەکات بەھۆی زیاد دەردانی ھۆڕمۆنی TSH لە لایەن سایرۆیدە ڕژێن، بەڵام ئەو حاڵەتانەی کە بەھۆی زۆر دەردانی ھۆڕمۆنی سایرۆید گرێ پیتویتەرییەکان دروستدەبن کەمن.
Thyrotropinoma: گرێیەکی پیتویتەرییە، ھۆڕمۆنێک دەردات کە پێی دەوترێت ھۆڕمۆنی ھاندەری سایرۆیدی، وە ئەو حاڵەتە بە دەگمەن ڕوودەدات.
نیشانەکانی بوونی وەرەم لە ڕژێنی پەریزاد(غوددە)دا چین؟
١-زیاد ئارەقەکردن.
٢-ھەڵوەرینی قژ.
٣-ماندووێتی.
٤-دڵەکوتێ.
٥-خەوزڕان.
٦-سکچوون.
٧-لەرزین.
٨-خێرا لێدانی دڵ.
٩-زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
١٠-دابەزینی کێش.
١١-زەحمەتی نوستن.
١٢-بێتاقەتی.
چۆنیەتی ناسینەوەی بوونی وەرەم لە ڕژێنی پەریزاد(غوددە)دا :
پێویستە پشکنینی خوێن بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێ بۆ زانینی ڕێژەی ھۆڕمۆنی سایرۆید، وە پێویستە MRI ئەنجام بدرێ بۆ مێشک، کە ڕژێنی پیتویتەری تێدایە کە شوێن و قەبارەی گرێیەکە دیاری دەکات.
چۆن چارەسەری وەرەمی ڕژێنی پەریزاد(غوددە) دەکرێ؟
ئەم دۆخە چارەسەر دەکرێ بە نەشتەرگەری کە تێیدا گرێیەکە لادەبردرێ، وە ئەگەر دۆخەکە بە نەشتەرگەری تەواو سەرکەوتوو نەبوو ئەوا پێویستە MRI بەکاربێت بۆ لابردنی گرێیەکە و ڕێگریکردن لە سەرھەڵدانەوەی گرێیەکە.