بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ھۆڕمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد(غوددە) دادەنرێت لە خوێندا، دەکرێت ھۆکارەکەی تێکچوون بێت لەناو ڕژێنەکەدا کە پێی دەوترێ هۆکاری یەکەمی (primary)، بەڵام ئەگەر بەرزبوونەوەی ھۆڕمۆنەکان بەھۆی تێکچوونی ڕژێنی پەریزاد (غوددە)کە خۆی نەبێت و ھۆکارەکەی لەدەرەوەی ڕژێنەکە بێت بە هۆکاری دووەمی (secondary)دەناسرێت، کە ئەم جۆرەیان زۆر دەگمەنە .
ھۆکارەکان:
یەکێک لە ھۆکارەکان دروستبوونی گرێیە لە ڕژێنی ) (Pituitary، ئەم ڕژێنە بەرپرسە لە دروستکردنی ھۆڕمۆنی (TSH) کە یارمەتی ڕژێنی پەریزاد (غوددە) دەدات بۆ دروستکردنی ھۆڕمۆنەکان، دروستبوونی گرێی پاک یان پیس لەم ڕژێنە دەبێتە ھۆی زیادبوونی ،(TSH)ئەمەش بەدوایدا دەبێتە ھۆی زۆرتر دەردانی ھۆڕمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد (غوددە). یەکێکی دیکە لە ھۆکارەکان دەکرێ دروستبوونی گرێبێت لە ڕژێنی (hypothalamus)، کە ئەمیش دوبارە دەبێتە ھۆی زیاد دەردانی ھۆڕمۆنی (TRH)، بەڵام ئەم جۆرەیان pituitary دەگمەنترە.
نیشانەکان:
ھەروەک ھەر جۆرێکی تری بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد (غوددە)، لێرەشدا نیشانەکان بریتین لە:
١- بەرزبونەی لێدانی دڵ و ناڕێکی لە لێدانی.
٢- ئارەقکردنی زۆر.
٣-دابەزینی کێشی لەش لەگەڵ ھەبوونی خواردنێکی باشیش.
بەھۆی ئەوەی ژێرمێشکەڕژێن جگە لەھۆڕمۆنی TSH بەرپرسە لە دروستبوونی زۆرێکی تر لە ھۆڕمۆنەکانی دیکەی لاشە و ڕێکخستنی فەرمانەکانی، کۆمەڵێک نیشانەی تر ڕوودەدات کە ھۆکارەکەیان ھۆڕمۆنی ڕژێنی پەریزاد (غوددە) نییە، وەک تێکچوونی کاری گورچیلەکان و ...ھتد.
دەستنیشانکردن:
دیاریکردنی بەھۆی پشکنینی ھۆڕمۆنەکان دەکرێت، کە تیایدا ڕێژەی TSH بەرزبۆتەوە و لەھەمان کاتدا (T3،T4)یش بەرزدەبنەوە، وە بۆ دیاریکردنی ھەبوونی گرێکە پیویست بە وێنەگرتنی زرنگەی موگناتیسی(MRI)دەکات .
چارەسەر:
چارەسەر بەلابردنی گرێیەکە دەبێت، لەگەڵ بەکارھێنانی دەرمانەکان کە بۆ ڕژێنی پەریزاد (غوددە)ی چالاک(hyperthyroidism) بەکاردێن.