نەخۆشەکانی غوددەو گرێکانی سەرو مل

غوددەی چالاکی بێنیشانە (شاراوە) چییە؟


دەتوانین بڵێین جۆرێکە لە غوددەی چالاک کە تیایدا هاوسەنگی نێوان ڕێژەی هۆڕمۆنەکانی سایرۆید تێکچووە بەڵام هێشتا نیشانەکانی لەسەر نەخۆشەکە دەرنەکەوتووە، یاخود زۆر بە کەمی دەرکەوتووە.

هۆکارەکانی چین؟

 هۆکارەکانی هەمان شێوەی غوددەی چالاکی ئاشکران کە بریتین لە (نەخۆشی دژەخۆیی گرەیڤس، دروستبوونی گرێ لەناو غوددەدا، بەکارهێنانی دەرمانی (levothyroxine) بەشێوەیەکی زیاد لە پێویست، هتد... ).

نیشانەکان:

نیشانەکانی غوددەی چالاکی شاراوە بە هەمان شێوەی غودەی چالاکی "ئاشکرا" دەردەکەون لەوانە (دابەزینی کێش، بەرگە نەگرتنی گەرما، زیادبوون و ناڕێکبوونی لێدانەکانی دڵ، بێتاقەتی، کەمخەوی، سکچوون، هتد).

چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

بەهۆی پشکنینی کارکردنی غوددە (Thyroid Function Test)، کەتیایدا پێویستە ڕێژەی هۆڕمۆنی (Free T3 و Free T4) ئاسایی بن وە ڕێژەی هۆڕمۆنی (TSH) لە ئاستی ئاسایی خۆی نزمتربێت.

چارەسەرەکانی؟

بەپێی بارودۆخی نەخۆش و ڕێژەی (TSH) دیاری دەکرێت کە ئایا چارەسەرکردن پێویستە یاخود نا.

ئەگەر چارەسەر پێویست بوو ئەوا دەرمانی دژە سایرۆید، نەشتەرگەری، یان چارەسەرکردن بە ماددەی تیشکدەری یۆد (Radioactive Iodine Therapy) بەکاردەهێنرێت.