بریتییە لە دروستبوونی برینی لە بیرۆ چوو لە پێستی گۆی مەمک و خەرمانەی مەمک (ئەو پێستە تۆخەی دەوری گۆی مەمک)، حاڵەتێکی دەگمەنە و ھەندێک جار نیشانەی شێرپەنجەی مەمکە لە ژێر گۆی مەمکەوە. برینەکە لە گۆی مەمکەوە دەستپێدەکات و پاشان دەچێت بۆ خەرمانەی مەمک، پێستەکە سوور دەبێتەوە و ھەودەکات، ئەکرێت تووشی خوران و سوتانەوە ببێت یاخود خوێنی لێ بێت.
بە نزیکی نیوەی ئەو ئافرەتانەی کە نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک تیایاندا دەستنیشان دەکرێت گرێیەکیان ھەیە لە ژێر گۆی مەمکەوە، وە زۆربەیان شێرپەنجەی مەمکیان ھەیە کە بڵاوبۆتەوە بۆ شانەکانی دەورووبەری .
ھۆکارەکانی چین؟
ھۆکاری دروستبوونی نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک نەزانراوە. ھەندێک ئافرەت زیاتر ئەگەری تووشبوونیان ھەیە بە شێرپەنجەی مەمک، بەڵام ئەگەرێکی دیاریکراو و تایبەت نییە بۆ تووشبوون بە پاجێت .
ئەم کەسانە ئەگەری زیاتریان ھەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک :
١.پیرەکان، لەگەڵ زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاترە.
٢.بوونی شێرپەنجەی مەمک لەکەسێکی نزیکی ئافرەتەکەدا.
٣.پێشتر خۆی شێرپەنجەی مەمکی ھەبووبێت.
٤. ڕێژەیەکی زۆر کەم لەوانەی کە پێشتر نەخۆشییەکی پاکی مەمکیان ھەبووە، ئەگەری تووشبوونیان ھەیە.
٥.کێشی زیادەی لەش، بەتایبەت ئەوانەی کە لە سووڕی مانگانە تەواو بوون.
٦.خواردنەوەی ئەلکحول.
دەستنیشانکردنی نەخۆشی پاجێتی گۆی مەمک:
بە وەرگرتنی بەشێک لە خانەکانی ئەو ناوچەیە و پاشان بینینی بە وردبین لەلایەن پزیشکەوە بۆ بینینی خانەکانی پاجێت.
چارەسەر:
نەشتەرگەری چارەسەری سەرەکییە، بە پێی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە بڕیار دەدرێت کە تەواوی مەمکەکە لاببرێت یان تەنھا بەشێکی، ئەگەر ھەموو مەمکەکە لابرا، ئەتوانرێ بە نەشتەرگەری جوانکاری مەمکەکەی بۆ دروستبکرێتەوە.
ڕەنگە بۆ چارەسەری شێرپەنجەکە پێویستی زیاترمان ھەبێت وەکو چارەسەری کیمیایی یاخود تیشکی یاخود چارەسەری ھۆڕمۆنی .